کاردانەوە بەرامبەر بە هێرش بۆ سەر کەنیسەی لاتینی لە غەززە

هێرشی رژێمی سەهیۆنی بۆ سەر کەنیسەی لاتینی لە غەززە توڕەیی لێکەوتەوە. پاتریارک و سەرکردەکانی کەنیسەکان لە قودس جەختیان لەوە کردەوە کە هێرشەکە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بێڕێزیکردنە بە شوێنە پیرۆزەکان.
هێرشی ڕژێمی سەهیۆنی بۆ سەر کەنیسەی لاتینی لە غەززە کاردانەوەی توندی سەرکردەکانی کەنیسەی قودسی لێکەوتەوە. دوێنێ پاتریارک و سەرۆکی کەنیساکان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و ئیدانەی ئەو هێرشەیان کرد کە بەهۆیەوە ٣ مسوڵمانی ئاوارەی فەلەستینی لەوێ دەمان شەهید بوون و لانیکەم ١٠ کەسیش بریندار بوون.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، "ئێمە بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ هێرشکردنە سەر کەنیسەی کاسۆلیکی خێزانی پیرۆز لە غەززە دەکەین. ئەم کەنیسەیە نزیکەی ٦٠٠ هاوڵاتی مەدەنی داڵدەدا، لەنێویاندا منداڵانی پێویستیان بە چاودێری تایبەت. بۆردومانکردنی کەنیسەکە تەنها پێشێلکردنی ڕوونی یاسا نێودەوڵەتییەکان نییە، بەڵکو هێرشێکە بۆ سەر کەرامەتی مرۆڤ و مافی ژیان و پێشێلنەکردنی شوێنە پیرۆزەکان."
سەرکردەکان ئاماژەیان بەوەشکردووە، هێرشەکە بووەتە هۆی وێرانکارییەکی گەورەی بیناکانی کەنیسەکە و پاستورەکەی کەنیسەکە گابرێل ڕۆمانێلی لەنێو ئەو کەسانەدایە کە بریندار بوون.
بەرپرسانی کەنیسەکان بانگەوازێکی بەپەلەیان ئاراستەی سەرکردەکانی جیهان و دەزگاکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و داوای ئاگربەستی دەستبەجێیان لە غەززە و پاراستنی شوێنە پیرۆز و مرۆییەکان و گەیاندنی بەپەلەی هاوکارییەکان بە سەدان هەزار فەلەستینی کە ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە کرد.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
دوابەدوای ئاگربەست لە سوەیدا، ئەحمەد ئەلشەرع سەرۆک کۆماری سوریا داوای لە هەموو هۆزەکان کرد یەکبگرن. جەختیشی لەوە کردەوە کە پاراستنی سەروەری سوریا تاکە ئەرکی دەوڵەتە و هۆشداریشی دا لە دەستێوەردانی نێودەوڵەتی.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٧ هەزار و ٧٦٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١٤٠ هەزار و ٤٨٥ کەس.
ژمارەیەکی زۆر لە دامەزراوە ئیسلامییەکان و کۆمەڵەی زانایان لە سەرانسەری جیهان بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە و هێرشی سەهیۆنییەکان بۆ سەر خاکی سوریایان شەرمەزار کرد.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش سەر غەززە و لە کاتی هێرشەکاندا بە تایبەت خاڵەکانی دابەشکردنی هاوکاری دەکاتە ئامانج. لە ئەنجامی هێرشەکاندا لانیکەم ٤٧ کەس شەهید بوون و دەیان کەسیش بریندار بوون.